رژێمی داگیرکەر کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمنی ئەنجام دا: هێرشەکان بۆ سەر غەززە ڕاگیران

بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی دوای شەهیدبوونی زیاتر لە ٤٠ فەلەستینی لە هێرشی تونددا، فەرمانی بە سوپاکەی کرد کە هێرشەکانی غەززە ڕابگرن.
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە، لە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکاندا، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی لە غەززە بەڕێوە برد. لە کۆبوونەوەکەدا، ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری و ڕۆن دێرمر بەناو وەزیری کاروباری ستراتیجی و بەرپرسانی باڵای سەربازی ئامادە بوون.
دوابەدوای ئەو کۆبوونەوەیە، سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند کە "بەپێی ڕێنماییە سیاسییەکان" هێرشەکانی لە غەززە ڕاگرتووە. لە چەند کاتژمێری پێشوودا زیاتر لە ٤٠ فەلەستینی لە بۆردومانی چڕدا کوژراون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە چاپەمەنی داگیرکەراندا بڵاو کراونەتەوە، حکومەتی نەتانیاهۆ سەرەتا بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازەکانی غەززەی داوە، بەڵام دواتر لەژێر فشاری ئەمریکا پاشەکشەی کردووە. دەروازەی سنووری رەفەح بە داخراوی دەمێنێتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە ئیدارەی واشنتۆن پەیامێکی بە رژێمی سەهیۆنی گەیاندووە و داوای لێکردووە "بەبێ ئەوەی ڕێککەوتنەکە بخەنە مەترسییەوە وەڵام بدەنەوە." بە دەستێوەردانی ئیدارەی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێک درا کە ڕێگە بدرێت بە دووبارە چوونە ژوورەوەی هاوکارییەکان.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی کاردانەوەی توندی بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕی و نەتانیاهۆی بە "هەنگاوێکی شەرمەزارکەرانە بۆ دواوە" تۆمەتبار کرد.
دووبارە ڕاگرتنی هێرشەکان دوای ئەوە هات کە دوو سەربازی سوپای داگیرکەر لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری رەفەح کوژران. بەڵام بەرخۆدانی فەلەستینی جەختی کردەوە کە هیچ دەستێکیان لە هێرشەکاندا نییە و هێزە داگیرکەران لە ڕۆژی یەکەم ئاگربەستیان پێشێل کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.